پارێزراو و بەپێی بنەماکان
بە ڕەچاوکردنی پاکوخاوێنی، ئامادەکردنی ناوچە و بنەماکانی کۆنترۆڵی تووشبوون.
دەرزی بوتۆکس بۆ ناوچەکانی وەک پیشانی، نێوان برۆ و دەوری چاو، دوای هەڵسەنگاندنی جووڵەی ماسولکەکان و دۆخی ڕووخسار ئەنجام دەدرێت؛ تا پلانی دەرزی بەپێی پێویستی و شێوەی ڕووخساری هەر کەسێک دیاری بکرێت.
کلینیکی جوانکاری نۆژین
بە ڕەچاوکردنی پاکوخاوێنی، ئامادەکردنی ناوچە و بنەماکانی کۆنترۆڵی تووشبوون.
جۆری بەرهەم پێش دەرزی دیاری دەکرێت و زانیاریی پێویست بە سەردانکەر دەدرێت.
دەرزی بوتۆکس زۆرجار نزیکەی ١٠ تا ٢٠ خولەک دەخایەنێت و زۆربەی کەسان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ کارە ڕۆژانەکانیان.
پلانی دەرزی بەپێی جووڵەی ماسولکەکان و شێوەی ڕووخسار دیاری دەکرێت، تا ئەنجامەکە هاوسەنگ بێت.
لە ڕاوێژ و هەڵسەنگاندنی سەرەتاییەوە تا دەرزی و ڕێنمایییەکانی دوای کار، هەر قۆناغێک بەپێی دۆخی ڕووخسار و پێویستی هەر سەردانکەرێک ئەنجام دەدرێت.
گوێگرتن لە داواکارییەکانت و هەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی ڕووخسار و ناوچەی مەبەست.
دیاریکردنی ناوچە و خاڵە گونجاوەکان بەپێی ئاناتۆمی و جووڵەی ماسولکەکانی ڕووخسار.
دەرزی لە خاڵە دیاریکراوەکان بە دەرزی باریک و بڕی گونجاو بەپێی پلانی پێشتر دیاریکراو.
پشکنینی ناوچەی دەرزی و پێدانی ڕێنمایییە پێویستەکانی دوای خزمەتگوزاری.
کاریگەری بوتۆکس بە هێواشی دەردەکەوێت و ئەنجامی کۆتایی بەپێی وەڵامی جەستە جیاواز دەبێت.
خاڵەکانی دەرزی، بڕی بەرهەم و چاوەڕوانی لە ئەنجام بۆ هەموو کەسێک یەکسان نییە و دوای هەڵسەنگاندنی جووڵەی ماسولکەکان و شێوەی ڕووخسار دیاری دەکرێت.
نرخی بوتۆکس بەپێی براند، وڵاتی بەرهەمهێنەر، ژمارەی ناوچەکان و بڕی ماددەی پێویست جیاواز دەبێت. نرخی کۆتایی دوای ڕاوێژ و هەڵسەنگاندن دیاری دەکرێت.
نرخەکان بۆ سێ ناوچەی باو، وەک پیشانی، نێوان برۆ و دەوری چاو نووسراون.
وەڵامی چەند پرسیارێکی باو دەربارەی دەرزی بوتۆکس و چاودێرییەکانی دوای کار.
زۆربەی کەسان تەنها هەست بە سوتان یان نیقەیەکی کەم دەکەن، چونکە دەرزی بە دەرزییەکی زۆر باریک ئەنجام دەدرێت.
ماوەی کاریگەری لە هەر کەسێکدا جیاوازە، بەڵام زۆرجار نزیکەی ٣ تا ٦ مانگ دەبێت و بە ناوچەی دەرزی، بڕی ماددە و وەڵامی جەستە پەیوەستە.
ژنانی دووگیان یان شیردەر و کەسانی خاوەن هەندێک نەخۆشیی عەصبی یان ماسولکەیی، پێش هەر دەرزییەک پێویستە ڕاوێژی پزیشکی وەربگرن.
تا چەند کاتژمێرێک مەخەوە بە شێوەی ئاسۆیی، ناوچەی دەرزی مەمالە و لە وەرزشی قورس و گەرمای زۆر دووربکەوە. ڕێنمایی ورد بەپێی دۆخت لە کلینیک پێت دەدرێت.
هەڵبژاردنی براند بە بودجە، ناوچەی دەرزی، بڕی ماددەی پێویست، ئەزموونی پێشوو و بەردەستبوونی بەرهەمی ڕەسەن پەیوەستە.
جۆری براند و وڵاتی بەرهەمهێنەر پێش دەرزی بە سەردانکەر ڕوون دەکرێتەوە. بەردەستبوونی هەر براندێک دەتوانێت بەپێی کاتی سەردان و دۆخی بازاڕ بگۆڕدرێت.
بوتۆکس دەتوانێت بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵە جووڵەییەکانی ڕووخسار بەکاربهێنرێت. پلانی دەرزی دوای هەڵسەنگاندنی ماسولکەکان، ناوچەی مەبەست و دۆخی هەر سەردانکەرێک دیاری دەکرێت.
دەتوانێت دەرکەوتنی هێڵەکانی پیشانی، نێوان برۆ و دەوری چاو کەمتر بکات.
خزمەتگوزارییەکی دەرزییە و پێویستی بە بڕین یان نەشتەرگەری نییە.
خاڵ و بڕی دەرزی بەپێی جووڵەی ماسولکەکان دیاری دەکرێت تا دیمەنی ڕووخسار هاوسەنگ بێت.
کاریگەری بوتۆکس زۆرجار چەند مانگ دەمێنێتەوە و ماوەکە لە هەر کەسێکدا جیاوازە.
زۆرجار خۆی دەرزییەکە لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام دەدرێت، دوای ڕاوێژ و ئامادەکاری.
زۆربەی کەسان دەتوانن دوای خزمەتگوزاری بگەڕێنەوە بۆ زۆربەی چالاکییە ڕۆژانەکان.
سەرەتا جۆری خزمەتگوزاری و پاشان وردەکاریی مەبەستت هەڵبژێرە تا نرخی سەرەتایی ببینیت.
خاڵ و بڕی دەرزی بوتۆکس بەپێی جووڵەی ماسولکەکان، شێوەی ڕووخسار و ئامانجی هەر سەردانکەرێک دیاری دەکرێت. هەموو ناوچەیەک پێویستی بە هەڵسەنگاندنی تایبەت هەیە.
بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵە جووڵەییەکانی پیشانی، دوای هەڵسەنگاندنی ماسولکەکان.
بۆ کەمکردنەوەی هێڵەکانی نێوان برۆ کە لە کاتی گرژکردنی ڕووخسار دەردەکەون.
بۆ کەمکردنەوەی دەرکەوتنی هێڵە وردەکانی کەناری چاو، بە پاراستنی هاوسەنگی ڕووخسار.
لە هەندێک کەسدا دەتوانرێت بۆ گۆڕانکارییەکی نەرمی شێوەی برۆ بەکاربهێنرێت.
لە هەندێک دۆخدا بۆ کەمکردنەوەی هێڵە جووڵەییەکانی کەناری لووت بەکاردێت.
بوتۆکس دەتوانێت لە هەندێک کەسدا بۆ کەمکردنەوەی ئارەقکردنی زۆر بەکاربهێنرێت.
کلینیکی جوانکاری نۆژین